ڕەفیق پزیشکی و بێهزاد پزیشکی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کران

11:41 - 12 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕ، ڕەفیق پزیشکی و بێهزاد پزیشکی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری بانە، پاش ١٧١ ڕۆژ لە دەسبەسەری کاتیی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە، ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتیی دادگاییەکەیان بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردبوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەگەڵ توندوتیژی و لێدانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە، کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، ئەو دوو هاووڵاتییە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرابوو.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوون.

وێنە: ڕەفیق و بێهزاد پزیشكی