ڕەزا تەهماسبی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان دەسبەسەر کرا

11:45 - 31 جۆزەردان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان، "ڕەزا تەهماسبی" چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی ئەنجومەنی سێفیی مامۆستایانی کوردستان - سنە و کەڵاتەرزان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە سێنفییەیان دەسبەسەر کردووە.

بە هەژمارکردنی دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە سێنفییە، هەتا ئێستا پێنج ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و کەڵاتەرزان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و دەسبەسەرکردنی "ڕەزا تەهماسبی" زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

"ڕەزا تەهماسبی، غەیاس نێعمەتی، سەلاح حاجی‌میرزایی، محەممەدڕەزا مورادی و بێهزاد قەوامی"، شوناسی ئەو پێنج مامۆستا دەسبەسەرکراوەی سنەن.