ڕەخنەی \"کەیهان کەلهوڕ\" لە حیراسەتی تاقۆسانی کرماشان

14:40 - 19 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: هەڵسوکەوتی حیراسەتی سەیرانگای تاقۆسانی کرماشان لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی \"کەیهان کەلهوڕ\"، ڕەخنەی توندی ئەو هونەرمەندە کوردەی لێکەوەتەوە.

\"کەیهان کەڵهوڕ\"، ئاوازدانەر و ژەنیاری کورد، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری تاران، پاش بەڕێوەبردنی کۆنسێرتی مۆسیقای \"شاری خامووش\" لە سەیرانگای تاقۆسانی شاری کرماشان، سەبارەت بە هەڵسوکەوتی حیراسەتی ئەو سەیرانگایە لەگەڵ خەڵک، ناڕەزایەتی و ڕەخنەی ناوبراوی لە هێزە حکوومەتییەکانی لێکەوتەوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە لە پۆستێکی ئینیستاگرامیدا کە ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی پووشپەڕ بڵاوی کردبووەوە، باسی لە پێشگرتن و هەڵسوکەوتی بەڕێوەبەرایەتی و حیراسەتی سەیرانگای تاقۆسانی شاری کرماشانی کردبوو.

بە وتەی ئەو ژەنیارە کوردە، هەڵسوکەوتی حیراسەتی تاقۆسانی کرماشان بووەتە هۆی دواکەوتن و قەڕەباڵغی لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە و ئەمەش نیگەرانیی هاووڵاتییانی بەدواوە بووە.

کۆمەڵە کۆنسێرتی \"شاری خامووش\"، بە هونەرمەندیی \"کەلهوڕ\"، پاش بەڕێوەچوونی لە هۆڵی وەحدەتی شاری تاران، لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی پووشپەڕ، لە تاقۆسانی شاری کرماشاندا بەڕێوەچوو.

\"کەیهان کەلهوڕ\" لە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کرماشانی لە شاری تاران لەدایکبوو و لە بەشی ئاوازدانەری لە زانکۆی \"کارلتۆنی ئۆتاوا\"، زانکۆی تەواو کردووە.

ناوبراو کە بە \"سوڵتانی کەمانچە\" لە جیهاندا ناسراوە و لەگەڵ هونەرمەندگەلێکی وەک \"کەیخوسرەو پوور نازری\"، \"عەلی ئەکبەر مورادی\"، \"شارام نازری\"، \"شوجاعەت حوسێن خان\" لە وڵاتی هیند، \"یویوما\" لە وڵاتی چین، \"ژائۆژێپێنگ\" و هەروەها لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکە لە وڵاتانی ئامریکا، کۆماری ئازەربایجان و هۆلەند، هاوکاریی کردووە.