ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

11:13 - 15 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" خەڵکی گوندی "یازی بڵاغی" سەر بە سەقز بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە" بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، ئەو هاووڵاتییە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠، ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.