ڕێگه‌ی داریان به‌ داخراوی ماوه‌ته‌وه‌

14:36 - 30 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: پاش تێپه‌ڕینی زیاتر له‌ ١٩ ڕۆژ به‌سه‌ر ڕوداوی جاده‌ی داریان، هێشتا هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌م جادده‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، پاش ئه‌وه‌یكه‌ ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به‌هۆی بارینی باران و دزه‌ی ئاو له‌ نێو زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ر، ڕێگه‌ی داریان توشی داڕمان هات، هه‌تا ئێستا كه‌ زیاتر له‌ ١٩ ڕۆژ له‌و ڕوداوه‌ تێده‌په‌ڕێت، هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

گوندی داریان سه‌ر به‌ به‌شی ناوه‌ندیی شارستانی پاوه‌ له‌ پارێزگای كرماشانه‌ كه‌ ڕێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٨٠٠ كه‌سه‌.

\"29033.jpg\"
له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ڕێگه‌وبانی پاوه‌ به‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ناوچه‌ییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی دوباره‌ی ئه‌م جادده‌ پێویستی به‌ ٢٥٠ میلیۆن تمه‌ن بودجه‌ هه‌یه‌.

به‌ وته‌ی ئیبراهیم شه‌هریاری ئه‌گه‌رچی ڕێگه‌یه‌كی كاتی بۆ هاتوچۆی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌ دروست كراوه‌ به‌ڵام بۆ كردنه‌وه‌ی دوباره‌ی ڕێگه‌ی داریان تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه‌.

به‌ وته‌ی ناوبراو ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ بۆ ئه‌م كێشه‌ نه‌كرێت ئه‌گه‌ری داڕمانی دوباره‌ له‌ \"نگین‎كێو\" و داخرانی زیاتری ڕێگه‌ی داریان له‌ ئارادایه‌.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا نوێنه‌ری ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ مه‌جلیسی حكومه‌تی ئیسلامی ئێران له‌مباره‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ وه‌زیره‌كانی ده‌وڵه‌ت گرت.