ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان: دەستپێڕاگەیشتن بە ژینگەیەکی تەندروست مافی بنەڕەتیی مرۆڤە

11:33 - 17 رەزبەر 2721

شورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستپێڕاگەیشتن بە ژینگەیەکی خاوێن بە مافی بنەڕەتیی مرۆڤەکان زانیوە و لەو پەیوەندییەدا گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد.

نوێترین بڕیارنامەی شورای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بارەیەوە دەڵێت: "هەبوونی ژینگەیەکی تەندروست و خاوێن مافی بنەڕەتیی مرۆڤە و بەرپرسی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ و ژینگە ئەو ڕەشنووسەی بە گۆڕانگارییەکی مێژوویی وەسف کرد".

بە وتەی "یووید بووید" ئەو بڕیارنامە نوێیە ڕێگا بۆ یاساکانی توندوتۆڵتر بۆ ژینگەپارێزی، بەربەرەکانێی شوێندانەر دژی گۆڕێنی هەرێمی، لەنێوچوونی جۆرەکانی ژینگەیی و پیسبوونی کەش و هەوا خۆش دەکات.

ئەو گەڵاڵەیە لە دەیەی ٩٠ی زایینی هەتا ئێستا باس و خواسی لەسەر بووە و پاش ٢١ ساڵ ڕۆژی هەینی ١٦ی ڕەزبەر بە بەشداریی ٤٣ وڵاتی ئەندامی ئەو شورایە پەسەند کرا.

"مەنسوور سوهرابی" لێکۆڵەری ژینگە سەبارەت بە پەسەندکردنی ئەو بڕیارنامەیە دەڵێت: "لە ساڵی ١٩٧٢ی زایینی، لە کۆنفڕاسی ژینگەیی لە ستۆکهوڵم پەیوەندیی ژینگەی تەندروست و مافی مرۆڤ لە وتەکانی بەر باس و ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستییە و لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە ساڵانە ١٤ ملیۆن کەس بەهۆی مەترسییەکانی ژینگە لەنێو دەچن".

ئەو لێکۆڵەرە ژینگەییە هەروەها دەڵێت: "ئێمە لە بڕگەیەکی مێژووی هەستیاردا دەژین کە ئەگەر بڕیارێکی دروست نەدرێت نەوەکانی دوای ئێمە، ئێمە نابەخشن و خەڵکێکی زۆر لەسەر ئەم گۆی زەوییە لەگەڵ کێشەی زۆر بەرەڕوو دەبنەوە".