\"ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی\": کۆتایی بە سەرکوتی ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بێنن

18:37 - 9 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانی ژنانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ لە درێژەدان بە سەرکوتی ژنانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ لە ئێران ڕەخنەی گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاوکات لەگەڵ \"ڕۆژی جیهانی ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ\"، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە درێژدان بە سەرکوتی ژنانی دادکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە ئێران ڕەخنەی گرت.

ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆییە جیهانییە ڕایگەیاندووە کە ئەم سەرکوتە هەڵسووکەتی توندی لە گەڵ ژنان و حیجابی زۆرەملیش دەگرێتەوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە ئەم گرووپە لە چالاکان، خوازیاری ڕێزگرتن لە مافی قسەکردن، دین و بیروباوەڕی ژنانن کە حیجابی زۆرەملی پێشێل دەکەن.

ڕاگەیەندنەکانی حکوومەتی زۆربەی کات لە \"الفاظ\" گەلێک وەک \"لەش فرۆش\" ،\"لەڕێ دەرچوو\" و \"گەندە\" بۆ سووکایەتی کردن بە ژنان، کەڵک وەردەگرن.

ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها دەڵێت: داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بە ڕاشکاوانە لەگەڵ حیجابی زۆرەملی دژایەتی دەکەن و تۆمەتباریان دەکەن بە سووکایەتی کردن بە ئیسلام\" و هەڕەشەی سزای قورس، لە زیندان هەتا ئێعدامیان لێدەکەن کە ئەم ڕێکخراوە دژایەتی کردووە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بەرپرسانی ئێران ڕاگەیاندووە کە: لە کەڵکوەرگرتن لە ئەدەبیاتی جینسی بێ ڕیزی کردن و دووبەرەکی نانەوە بە نسبەت ژنانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ خۆببوێرن و یاسا و ڕێسا هەڵاواردنەییەکان بە تایبەت ماددەی ٦٣٨ یاسای سزای حکوومەتی ئیسلامی سەربارەت بە حیجابی زۆرەملی هەڵوەشێننەوە.