ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت لە هەمبەر درێژەدان بە جەنایەتەکانی دژی مرۆیی لە ئێراندا بە قەیرانەکانی پارێزراوبوون لە سزاکان پێ ڕابگات

15:18 - 7 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: هاوکات لەگەڵ چلەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، بە تۆمارکردنی بەڵگەی نووسراو لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە تەواو وڵاتان و شۆرای مافی مرۆڤ کردووە، کە وێڕای درێژکردنەوەی ڕاسپاردەی ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، بابەتی بێسەروشوێنکردنی \"توندوتیژانە\"ی هەزاران دژبەری سیاسی کە لە کاتی کوشتاری بەکۆمەڵی هاوینی ساڵی ٦٧ هەتا ئەمڕۆ درێژەی هەبوو، بە شێوەیەکی جیددی بخاتە بەرباس.

کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەمێژە لە بەردەوامیی جەنایەت بە دژی مرۆڤایەتی بێئاگایە، لە کاتێکدا کە شاردنەوەی ئەو جەنایەتە نائیرادەییە لە ڕێگای نەهینیکارییەوە سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی چاڵکردنی هەزاران قوربانی هەتا ئێستا درێژەی هەبووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئازار و ڕەنجی بنەماڵەکانیان، کە بەپێی یاسای نێونەتەوەیی، جۆرێک ئازار و ئەشکەنجەی بێڕەحمانە و نامرۆیییانە بە ئەژمار دێت.

بەرپرسانی ئێرانی، لە مانگی گەلاوێژ و خەرمانان، بە هەزاران بەرهەڵستکار و جیابیری سیاسی کە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە لە زینداندا بوون و بە زۆرەملێ بێسەروشوێن کراون و لە دەرەوەی ڕەوتی قەزایی و بە شێوەی نەهێنیانە، کوژراون.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە تەواوی وڵاتانی جیهان کردووە، کە بابەتی ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی لە لایەن بەرپرسانی ئێران، لە شۆرای مافی مرۆڤ بخەنە بەرباس و ڕیگاچارەیەکی کاریگەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە بەم چەشنە بگرنە بەر.

ـ ڕوونبوونەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بەم تاوانکارییە و بەتایبەتی ڕێژە و شوناسی قوربانیان ساڵی ٦٧؛ ڕێکەوتەکانیان، شوێن، هۆکار و چۆنییەتی بێسەروشوێنی زۆرەملانەیان و لەسێدراەدانی نایاسایی دانە بە دانەی قوربانیان و شوێنی ناشتنیان و پێدانەوەیان بە بنەماڵەکانیان.

ـــ ڕاگرتنی دەسبەجێی تێکدانی گۆڕی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ.

ـ کۆکردنەوەی و پاراستنی بەڵگە و شایەتەکان، بۆ داهاتوو، کە بەرپرسانی حکوومەتی لە دادگایەکی دادپەروەرانە بەبێ بەکاربردنی لەسێدراەدان، دادگایی بکرێن.

دەقی تەواوی دانیشتنی چلەمین شۆرای مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشی فارسی ئاژانسی کوردپادایە.