ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی دەستبەسەر کردنی ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی دژکردەەوەی نیشان دا

21:29 - 10 پووشپەڕ 2717
ئاژنسی کوردپا: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئێران کرد شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی ڕابەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازاد کردنی ئەندامانی بنەماڵەی دەستبەسەر کراوی حوسێن پەناهی کردووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بارودۆخی ئەندامانی بنەماڵەی حوسین پەناهی بە \"تاوان\" دەزانێت.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییڕاگرتنی کەسانی دەستبەسەر کراو لە ئەگەری مەترسی ئێعدام (بەبێ دادگایی کردنی دادپەروەرانە لە دادگایەکی خاوەن دەسەڵات) بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەزانێ.

ئەو ڕێکخراوەیە داوای هەرچی زوووتر پێڕاگەیشتن و دەوا و دەرمان و دیاری کردنی پارێزەرێکی سەربەخۆ بۆ ڕامین حوسێن پەناهی کردووە.

ئەو ڕێکخراوەیە لە بەیاننامەیەدا دەڵێت: ڕامین حوسێن پەناهی دەبێت لە دادگایەکی دادپەروەرانە بەبێ بڕینەوەی حوکمی سزای مردن موحاکمە بکرێت.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ لە شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسدران لە شاری سنە بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پێش تەواو کردنی کاروباری دەرمانی لە نەخۆشخانەی شاری سنە بۆ گرتووخانەی سپا گواسترایەوە.

بە وتەی ئەمجەد حوسێن پەناهی، ڕامین حوسێن پەناهی لەو شەڕ دا کە لە ڕۆژی ٢ی پووشپەڕ دەستی پێکرد سی گلولەی وەبەر نێوقەد، پشت و لاقی کەوتووە.

پاش دەستبەسەر کردنی ڕامین حوسێن پەناهی، هێزە ئەمنییەتییەکان هەوڵی دەستبەسەر کردنی ئەنندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهیان داوە.