ڕێکخراوی جیهانیی دژی ئەشکەنجە: دەبێت ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆمەڵکوژیی ساڵی ٦٧ بە فەرمی بناسێت

17:58 - 6 رەزبەر 2720

ڕێکخراوی جیهانیی دژی ئەشکەنجە، ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەزبەر، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ، ڕایگەیاندووە: "سەرەڕای هەوڵە جیهانییەکان دژی داسەپاندنی حوکمی نامرۆڤانەی لە سێدارەدانی نەوید ئەفکاری پاڵەوانی زۆرانبازی، حکوومەتی ئێران ئامادە نەبووە لە بڕیاری لە سێدارەنەدانی پاشگەز بێتەوە".

بە سەرنجدان بە نامەکان و هەوڵەکان بۆ ڕزگاریی گیانی نەوید ئەفکاری، ئەو ئێعدامە بێڕێزییەکی تەواوی حکوومەتی ئێران بە هەموو کۆمەڵگای جیهانی بووە، "پیر گاڵانت"، بەرپرسی ڕێکخراوی جیهانیی دژی ئەشکەنجە_ئورووپا لە سێدارەدانی نەوید ئەفکاری لە ئێران بە توندترین شێوە مەحکووم دەکات.

 بۆ خەڵکی ئێران ئەو پرسە جیددی نییە، بەرپرسانی حکوومەتی ئێران لە ماوەی ٤١ ساڵی حکوومەتی خۆیان، بەهۆی ڕوانگەی سیاسییانە هەزاران کەسیان لە زیندانەکاندا کۆمەڵکوژ کردووە.

 لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ کۆمیتەی مەرگ لە سەر بڕیاری خومەینی، وەلی فەقیهی ئەو کات، ٣٠ هەزار زیندانی سیاسی لە ماوەی چەند حەوتوودا، ئێعدام کران.

لە بەشێکی ئەو نامەیەدا، ئاماژە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٩٨ کراوە و هاتووە: "لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتی مانگی نوامبری سآڵی ٢٠١٩_ خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، حکوومەتی ئێران لە ماوەی ٥ ڕۆژدا ١٥٠٠ هاووڵاتیی ناڕازی کوشت و کۆمەڵگای جیهانی هیچ کات سەبارەت بەو ڕووداوە لێکۆڵینەوەی نەکرد و بەرپرسانی ئەو ڕووداوەی بانگهیشتی دادگا نەکرد.

نەوید، بەهۆی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری شیراز، لە ساڵی ٢٠١٨ دەسبەسەر و پاش ئەشکەنجەیەکی هۆڤانه، بە ئێعدام مەحکووم کرا.

هەنووکە کاتی ئەوە هاتووە، کە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کوشتاری بە کۆمەڵی ساڵی ١٣٦٧، وەکوو کۆمەڵکوژی بە فەرمی بناسێنێت من داوای لێکۆڵینەوە لە مەڕ کوشتاری ساڵی ١٣٦٧ دەکەم.