ڕێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شنۆ گەیشتە پێنج کەس

13:41 - 24 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، لە درێژەی دەسبەسەریی هاووڵاتییان لە شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "حەکیم میرزایی" خەڵکی گوندی "بێمزۆرتێ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەنوەر پەیغامی" و سێ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی "ئارش پیری" تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی محەممەد، "هیوا میرزایی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی عەبدوڵرەحمان و "زاهیر مورادی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی خدر، خەڵکی گوندی "بێمزۆرتێ"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.