ڕێپێوانێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کوێستان لە لایەن خەڵکی مەریوانەوە بەڕێوەچوو

21:40 - 21 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کوێستانەوە، لە سەر بانگەوازی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، خەڵکی ئەو شارە سەردانی شاخی ئیمامیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەر بانگەوازی ئەنجومەنی سەوزی چیا، نزیکەی ٨٠٠کەس لە بنەماڵەکان، چالاکانی مەدەنی و ژێنگە پارێزی شاری مەریوان، لە گۆڕەپانی نەورۆزی ئەو شارە کۆ بوونەوە و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کوێستانەوە ڕێپێوانێکیان بۆ سەر شاخی ئیمام بەڕێوەبرد.

\"29152.jpg\"
لەو ڕێپێوانەدا، بەشێک لە بەشداربوون بە هەڵگرتنی پلاکارت، بە دروشمی \"لە کوێستان شتێک بە جێ نەهێڵین بێجگە لە شوێن پێی لە سەر بەفر\" و پشتیوانی لەکانی بڵ بە دروشمی \" دروست کردنی بەنداو ڕابگرن، بەرپرسان گوێتان لە دەنگی خەڵک بێت و کانی بڵ نوقم نەبێت نووسرابوو.

ئەو ڕێپێوانە لەلایەن خەڵکی مەریوانەوە بە نیشانەی ڕێزگرتن لە چیای زاگرۆس و کێوی ئیمام لە کاتژمێر ٩ی بەیانی هەتا ١٢ی نیوەڕۆ بەڕێوەچوو.

ڕۆژی ١١ی سێپتامبر/ ٢٠ی سەرماوەز، لە لایەن ڕێکخراوی \"فائۆ\"وە کە کومیتەیەکی تایبەتە بۆ بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و کولتووری کوێستان، دیاری کراوە.