ڕێوڕەسمێک بۆ ناساندنی کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" لە مەریواندا بەڕێوەچوو
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان، بە بەشداریی ئەدەبدۆستان و خەڵکی ئەو شارە، ڕێوڕيسمێکی بۆ ناساندنی ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان"، بەڕێوەبرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خەزەڵوەر، ڕێوڕەسمێک بۆ ناساندنی ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان"، بەرهەمی "بێهرووز بووچانی"، نووسەر و ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوانەوە، بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمەدا، یەکێک لە هاوڕێکانی "بێهرووز بووچانی"، ژیاننامەی ناوبراوی خوێندەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەدا، "بێهرووز بووچانی" لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، بە بەشداربووانی ڕاگەیاند کە ئەم ڕۆمانە ژیاننامەی خۆی نییە.
لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا، دوکتور "بێهرووز چەمەن ئارا"، دوکتور "ئومید وەرزەندە" و پەرویز ڕۆستەمی، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕۆمانەدا، وتاریان پێشکەش کرد.
ڕۆمانی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە چیاکان" لە نووسینی "بێهروز بووچانی"، ڕۆژنامەوان و نووسەری ئیلامی، لە لایەن دوکتور "هاشم ئەحمەدزادە"، لێکۆڵەر و وەرگێڕی کورد، بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.
"بێهروز بووچانی"، هەتا ئێستا براوەی خەڵاتی ئەدەبیی جۆراوجۆر، بە تایبەتی خەڵاتی ویکتۆریا بۆ ئەدەبیات و خەڵاتی ویکتۆریا بۆ بەرهەمە نائەدەبییەکانی بەدەست هێناوە.
"بووچانی"، خەڵکی شاری ئیلام، نووسهر و ڕۆژنامهوانە، چوار ساڵ لهمهوبهر تووشی گرفت بوو و ئیران و کوردستانی بەجێ هێشت.
ناوبراو لە کەمپی "مانووس" کاری ڕۆژنامهوانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونهتهوەییەکانی وەک ڕۆژنامەی "گاردیهن" و "هافینگتون پۆست" بابەتی نووسیوە.