ڕێوڕەسمی \"کۆمسا\"ـی لە هەورامان کرایە شانۆنامە

15:43 - 24 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: بەنووسین و بڵاوبوونەوەی پەرتووکی \"کۆمسا\"، زاراوەی کوردیی هەورامی چووە نێو بیاڤی شانۆوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شانۆنامەی \"کۆمسا\" کە گێڕانەوەی دراماتیکی سەلماندنی کەونارابوونی ڕێوەڕەسمی کۆمسایە، وەکوو پەرتووک گەیشتە دەستی خوێنەرانی.

\"\"ئەو پەرتووکە لەلایەن ڕەئووف مەحموودپوور لە نووسەرانی دیاری هەورامان نووسراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە مەریوان بڵاویان کردەوە؛ لەچاپدانی پەرتووکی \"کۆمسا\"؛ هەنگاوێکە بۆ خزمەت کردنی فەرهەنگی هەورامان و بەم شێوەیەش زاراوەی هەورامی چووە نێو دونیا و بیاڤی شانۆوە.

\"\"
ڕەئووف مەحموودپوور
ڕێوڕەسمی کۆمسای ٤٥ ڕۆژ دوای جەژنی نەورۆز بەڕێوەدەچێت و وشەی \"کۆم\" بەواتای کۆ و گشتە و \"سای\"ـیش واتای سوواندن دێت.
ڕێوڕەسمی ئۆستوورەیی کۆمسا بە ژمارە ٦٣ لە پێڕستی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمار کراوە.
لینکی پویوەندیدار:
جەلیل عەباسی: رێوڕەسمی پیرشالیار پەیوەندی بە ئایینی ئیسلامەوە نییە
رێوڕەسمە ئوستوورەییەکانی پیرشالیار لە هەورامان بەڕێوەدەچن+وینە