ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی “خەڵاتی ماملێ \" بەڕێوە ناچێت
14:12 - 3 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: مەڵبەندی هونەریی ماملێ بڵاوی کردووەتەوە، کە بۆ پشتیوانی گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی عەفرین، بۆ ساڵی ٢٠١٨، ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی “خەڵاتی ماملێ \" بەڕێوە نابەین.
بەپێی ڕاپۆرتێک که لە ماڵپەڕی تایبەت بە مەڵبەندی هونەریی ماملێ بڵاو بووەتەوە، بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی “خەڵاتی ماملێ \"ڕایانگەیاندووە، کە بۆ پشتیوانیی گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی عەفرین، بۆ ساڵی ٢٠١٨، ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی “خەڵاتی ماملێ \" بەڕێوە نابەین.
لەو راپۆرتەدا هاتووە، یەک لە چالاکییەکانی \"مەڵبەندی هونەریی ماملێ\"، پێشکەش کردنی خەڵاتێکی هونەرییە بە ناوی \"ماملێ\" کە ساڵانە بە هونەرمەند یا هونەرمەندانێک کە ڕۆڵی بەرچاویان لە گەشەپێدان و خزمەت بە هونەریی کوردی گێڕابێت، پێشکەشی دەکات. ئەم خەڵاتە تەنیا گرێدراوی بەشێک یا ناوچەیەکی دیاریکراوی کوردستان نییە، بەڵکوو پانتایی هەموو جوغرافیای کوردستان لە خۆ دەگرێت.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئەو مەڵبەندە هەتا ئێستا هەشت خەڵاتی پێشکەش بە هونەرمەندان کردووه و ئەو ڕێوڕەسمه لە لایەک بە بۆنەی ڕێزلێنان و نرخدانان بۆ هونەرمەندانی دەروەستی گەل بووە و لە لایەکی دیکەشەوە هەڵگڕی پەیامی سەربەخۆیی لە کارکردن و هاوکاری کردن بۆ خزمەتی نیشتمان و یەکگرتن بۆ بەرەنگار بوونەوەی سیاسەتی تواندنەوەی فەرهەنگی و هونەریی کوردی بووە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم ڕێوڕەسمە بووەتە داب و ساڵانە لە سەروبەندی ساڵیادی کۆچی دوایی محەممەد ماملێ، لە ٣ی ڕێبەنداندا، مەڵبەندی هۆنەریی ماملێ ناوی هونەرمەندی ساڵ ئاشکرا دەکات، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی باردۆخێک وەک نسکۆی سیاسی، لەدەست دانی نیوەی خاکی کوردستان و دەستەنگی گەل لە باشوور، بوومەلەرزەی کرماشان، ئیلام و هەڵەبجە، هێرش بۆ سەر عەفرین و شەهید کردنی خەڵکی بێتاوانی ئەم شارە بە دەست کوردکوژان و داگیرکەرانی کوردستان ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە ناچێت.
لە کۆتایی ئەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە، کە ئێمە وەک مەڵبەندی هونەریی ماملێ، بە دڵنیگەرانی و پەرۆشەوە دەڕوانینە دۆخی کورد و هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ گەلمان بەگشتی و خەڵکی قارەمانی ڕۆژئاوا و عەفرین بەتایبەتی دەردەبڕین. هاوکات هێرشی هۆڤانەی ئەرتەشی تورکی کوردکوژ، بە هاوکاریی هاودەستە نێونەتەوەییەکانیان بۆ سەر خاکی کوردان، بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و بەم جۆرە پشتیوانی خۆمان لە خەباتی گەلی کورد و مافە ڕەواکانیان دەردەبڕین.