ڕێوڕەسمی پیرشالیار لە هەورامانی تەخت بەڕێوە چوو + وێنە
15:13 - 15 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: بە هەزاران هاووڵاتیی کورد لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی کۆن و لەمێژینەوەی پیرشالیار له شاری هەواراماندا کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێوڕەسمی پیرشالیار، ئەمساڵ لە کاتێکدا بەڕێوە چوو، کە بەشداربوون لەو ڕێوڕەسمەدا لەژێر بارینی بەفر و سەرماوە ڕێوڕەسمەکەیان بەڕێوە برد.
ڕێوڕەسمی کۆنی پیرشالیار لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچەیە بە\"زەماوەندی پیرشالیار\" بەناوبانگە و هەر ساڵ لە وەرزی زستان و لە نیوەی مانگی ڕێبەندان و هەروەها درێژەی ئەو ڕێوڕەسمە لە وەرزی بەهار لە ١٨ی بانەمەڕ بەڕێوە دەچێت.
بەپێی دەقی سەرچاوە مێژووییەكان پیرشالیار پیرێكی ڕۆحانی و خواناس و یەكێک لە موغانی سەردەمی زەردەشتی پێغەمبەر بووە و لە لای خەڵكی هەورامان ڕێزێكی زۆری هەیە و كتێبەكەی پیشانی كەسانی بێگانە نادەن و وتەكانی لەباتی مەتەڵ بەكار دەهێنرێ.
لەو ڕێوڕەسمەدا دەروێشەكانی ئەو ناوچەیە زكر دەكەن و هەروەها لێنانی چێشتی تشین، دەف ژەنی و سەمای عیرفانی و تەواف كردن و خوێندنەوەی شێعر و پەخشانی عێرفانیـ ئاینیی بەشێكی دیكە لەبڕگەكانی ڕێوڕەسمەكەن.
ڕێوڕەسمی\"زەماوەندی پیر\" هەر لە سەردەمانی زۆر دوورەوە لە گوندی هەورامانی تەخت بە بۆنەی ساڵڕۆژی زەماوەندی پیرشالیار بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوە دەچێت.
لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا كە ئەو ڕێوڕسمە بەڕێوە دەچێت، نەریت و دابە مەزهەبییەكانی \"كڵاو ڕۆچنە، قوربانی كردنی مەڕ و بزن، لێنانی چێشتی تشین، دەف ژەنی و سەمای عیرفانی و تەواف كردنی كەوشی چەرمیی پیر شالیار\" لەناو بەشدار بوان بەڕێوە دەچێت.

شەشەمین ڕێوڕەسمی پیرشالیار لە هەورامانی تەخت بەڕێوە چوو