ڕێوڕەسمی ناساندنی \"هەناری\" لە شاری سنە بەڕێوەچوو
15:36 - 18 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: کتێبێکی شێعری کوردی بە ناوی\" هەناری\" لە سێهەمین ڕۆژ لە حەوتووی نەتەوەیی منداڵان، بە یارمەتیی بیاڤی هونەریی کوردستان و بە هاوکاریی ناوەندی پەروەردە کردنی منداڵان و مێرمنداڵان لە پارێزگای سنە بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، کتێبێکی شێعری کوردی لە بیاڤی منداڵان و مێر منداڵان، ڕۆژی شەممە لە سێهەمین ڕۆژ لە حەوتووی نەتەوەیی منداڵان لە شاری سنە ڕوونمایی کرا.
\"فەردین حەقەبەیان\"، شاعێری ئەم کتێبە لە ڕێورەسمی ناساندنی کتێبەکەیدا ڕایگەیاندووە کە؛ \"بە سەرنجدان بەوەیکە چالاکی سەبارەت بە منداڵان و پەروەردە کردنیان گرینگیی خۆی هەیە، نووسینی کتێبیش بۆ منداڵان جیاوازی زۆری لەگەڵ نووسین بۆ گەورەساڵان هەیە، و تەنانەت دەبێ ڕەهەندی دەروونناسیی ئەم بابەتەش لەبەرچاو بگیرێت.\"
ناوبراو هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە؛ یەکەمین کتێبی، لەژێر ناوی \"جوجک و پشیلە\" لە ساڵی ١٣٨١ی هەتاویدا بڵاو کراوەتەوە.
ئەم شاعێرە کوردە ڕایگەیاندووە کە؛ \"ناوەڕۆکی ئەم کتێبە ململانێ لە نێوان هێزی خێر و شەڕدایە کە لە کۆتاییشدا خێر بەسەر شەڕدا زاڵ دەبێت و سەرکەوتوو دەبێت.\"
ئەم کتێبە شێعرە لە سێ هەزار نوسخەدا بە نرخی ٥ هەزار تمەن بڵاوکراوەتەوە.