ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە ئامادەبوونی خەڵک لە سەر گڵکۆی پێشەوا
20:00 - 10 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: هیزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران پێشیان بە ئامادەبوونی خەڵک لەسەر گڵکۆی قازی محەممەد لە مەهاباد گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٠ی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیتلاعات مەزاری پێشەوا قازی محەممەدیان گەمارۆ دا و پێشیان بە ئامادەبوونی خەڵک لەو شوێنەدا کرد.
هەواڵنێری کوردپا لە مەهاباد لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە، لە بەیانی ئەمڕۆوە هێزەکانی ئیتلاعاتی لە دەوروبەری گڵکۆی پێشەوا قازی محەممەد جێگیر بوونە و هەوڵی بڵاوە پێکردنی خەڵکییان داوە.
ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات کە هێزەکانی ئیتلاعات دەرگای چوونە ژوورەوەی مەزارەکەیان داخستوە و ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەتییان لە دەوروبەری گڵکۆی پێشەوا قازی محەممەد گرتووەتە بەر.
٧٢ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژی١٠ی خاكەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی (٣٠ی مارسی ١٩٤٧) پێشەوا قازی محەمەد، سەركۆماری كوردستان، محەممەد حوسێن سەیفی قازی وەزیری بەرگریی كوردستان و جێگری سەركۆمار و ئەبولقاسم سەدری قازی نوێنەری شاری مەهاباد لە خولی ١٤ی مەجلیسی شۆرای میللی و نوێنەری كوردستان بۆ وتووێژ لەگەڵ حكوومەتی ناوەندی، دوای دادگایییەکی فەرمایشی و داخراو بە فەرمانی محەمەدڕەزا شا و ستادی ئەرتەش لە مەیدانی چوارچرا ئەو شوێنەی كە كۆماری كوردستانی تێدا راگەیەندرا، لە سێدارە دران.
لە پێش کۆماردا هێندێ جار لە ڕۆژنامەی کوردستان، ئاماژە بە ناوی پێشەوا دەکرا، لە دوای دامەزرانی کۆمار بە شێوەی فەرمی نازناوی پێشەوا پێی بەخشرا و ئەو ناوە هەتا ئێستاش لە نێو کۆڕ و کۆمەڵی خەڵکدا ھەر باو و ناسراوە.
بەڵام لە دوای كۆماری كوردستان، ئاڵای كۆمار و سروودی نەتەوەیی لە لایەن سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەكانەوە بەرز ڕادەگیرێت و بوونەتە سیمبۆلی نەتەوەیی.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، چالاکانی سیاسی_فەرهەنگی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان، لە هەوڵدان کە ڕۆژی ١٠ خاکەلێوە وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە لایەن حیزب و لایەنە سیاسییەکان و هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بە فەرمێ بناسرێت و لە ڕۆژمێری کوردستان ئەو ڕۆژە وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان دیاری بکرێت.