ڕێز لە ژنێکی نموونەی شاری دەڕەشار گیرا

20:56 - 10 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: ڕێز لە هەوڵ و تێکۆشانی ژنێکی نموونە لە شاری دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام گیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بونیادی دایک لە سێهەمین ساڵی دامەزراندنی خۆیدا ڕێزی لە ژنێکی نموونەی کورد بە ناوی \"خەیری حەسوەند\" گرت.

لەو ڕێوڕەسمەدا، خاتوو خەیری حەسوەند وەکوو ژنێکی نموونە کە لە بارودۆخی دژواری ژیاندا توانیویەتی ١١ منداڵ پەروەردەبکات کە هەموویان خاوەنی بڕوانامەی باڵان.

\"\"یەکێک لە کوڕەکانی خەیری، بە ناوی حەسەن ڕەزا محەممەدی، یەکێک لە دوکتورە بە ناوبانگەکانی مێشک و دەمارە لە ئێران.

ئەو ژنە ئیلامیە دانیشتووی گوندی \"شێخ مەکان\"ی سەر بە شاری دەڕەشارە و لەگەڵ ١٩ ژنی دیکە ڕێزیان لێ گیرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە کۆتایی حەوتووی ڕابردوو بەڕێوەچوو، گرووپی موسیقای ڕستاک لە شاری سنە چەند بەرهەمێکیان پێشکەش کرد.

\"\"دامەزراوەی نێونەتەوەیی دایک وەکوو یەکێک لە دامەزراوە خەڵکییەکان لە ساڵی ١٣٩٣وە دەستی بە چالاکی کردووە.

ئامانج لە دامەزراندنی ئەو بونیادە، دیاری کردنی جێگە و پێگەی دایکان لە پارێزگای فارس بووە و هەنووکە لە دیکەی پارێزگاکانی ئێرانیش لقی هەیە.