ڕێز لە هونەرمەند هوشەنگ شگرف گیرا
15:07 - 6 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە کەسایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەکان ڕێزیان لە هونەرمەندی کورد هوشەنگ شگرف گرت کە لە بواری موسیقیدا کار دەکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دامەزراوەی \"تروسکەی سنەی فەرهەنگی\" سەردانی مامۆستا هوشەنگ شگرف یەکێک لە مامۆستایانی دەست و پەنجە ڕەنگینی موسیقیی کوردیان کرد و ڕێزیان لە خزمەت و چالاکییەکانی ئەو کەسایەتییە هونەرییە گرت.
ئەنجومەنی ڕێزگرتن لە ناوداران و هونەرمەندانی کوردستان لە درێژەی ڕێزگرتن لە کەسایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەکانی کوردستان سەردانی مامۆستا \"شگرف\"ـیان کردووە.
لەو سەردانەدا کەسایەتی هونەری و فەرهەنگی وەک \"سەعدوڵڵا نەسیری، شەریف عەلی ڕەمایی، سەید ئیسماعیل حوسێنی، مەهدی ئەحمەدی، ڕەئوف مەجیدی، سەید جەلال حوسێنی، شیلان گیلانی، زانا قاسمی فەر، تۆفیق ئەمیری، سەباح شیانی، کوروش جەلالی، یاسین شەریعەتی، هاشم حیسامی، نەوید سەید مورادی، دلێر بەهمەنی، فەردین کەمانگەر، خەبات ساعدی و یەحیا سەمەدی و کۆمەڵیک کەسایەتی دیکە بەشداریان کردبوو.
هوشەنگ شگرف ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایکبووە و لە سەرەتای منداڵییەوە دەستی بە کاری موسیقی کردووە وهونەری موسیقی لای مامۆستای کۆچکردوو \"حوسێن کامکار\" فێر بووە.
ئەو هونەرمەندە چالاکییەکانی خۆی بە گۆرانی فولکلۆری کوردی لە ڕادیۆ سنە و کرماشان دەست پێ کردووە؛ مامۆستا شگرف هەتا ئیستا ٥ ئاڵبۆمی لە کارەکانی خۆی بە دنیای موسیقیی کوردی پێشکەش کردووە. ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی لە فێستڤاڵی موسیقیی ناوچەیی نەتەتەوەکانی جیهان لە یونان پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.