ڕێز لە عەتا نەهایی نوسەر و وەرگێڕی کورد گیرا
15:46 - 14 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی ڕێزگرتن لە هونەرمەندان و \"مفاخر\" بە بەشداری ژمارەیەک لە نووسەران و هونەرمەندان ڕێزیان لە نووسەر و ڕۆمان نووسێکی کورد گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٣ی جۆزەردان، عەتا نەهایی نووسەر و ڕۆمان نووسی گەورەی کورد خەڵکی شاری بانە لەلایەن ئەنجومەنی ڕێزگرتن لە هونەرمەندان و مەفاخری کوردستانەوە ڕێزی لێ گیرا.
ئەو ڕێوڕەسمە لە ماڵەکەی عەتا نەهایی لە شاری بانە بەڕێوەچوو.
عەتا نەهایی خاوەنی چەند بەرهەمی نووسینە وەک: زریکە (کۆمەڵە چیرۆک)، تەنگانە(کۆمەڵە چیرۆک)، گوڵی شۆڕان (ڕۆمان)، ئەو باڵندە بریندارە کە منم(کۆمەڵە چیرۆک) و هەروەها چەند بەرهەمێکی دیکە.
ئەو نووسەرە کوردە بێجگە لە نووسین خاوەنی چەندین بەرهەمی وەرگێڕانیش بە ناوەکانی \"شازاده ئیحتجاب، جهیمس جۆیس، ماڵی رووناکان، بارۆنی سهر دارهکان، قهسابخانهی ژماره٥، سووکی لهتاقهت بەدەری بوون\"ــە.
عەتا نەهایی ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لەشاری بانە چاوی بە دنیا هەڵێناوە و بە وتەی خۆی هەر زوو ئۆگری ئەدەب و فەرهەنگ و نووسین بووە.
ئەو چیرۆک نووسە کوردە ساڵی ٢٠٠٥ خهڵاتی ساڵانهی دهزگای ئاراس لەههولێر و خهڵاتی زێڕینی ههردی بۆ داهێنانی لهساڵی ٢٠٠٨دا لهفێستیڤاڵی گهلاوێژ لهسلێمانی وهرگرتووه.