ڕۆژنامەوانێکی کورد: سپای پاسداران دەستی لە مەشرووبی دەستکرد لە کوردستاندا هەیە

14:07 - 23 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، زیاتر لە ٥٠ کەس بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبی چێ‌کراو، لە پارێزگای ورمێ، سنە، ژەهراوی بوون و ٨ هاووڵاتیش گیانی کە دەست دا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە یەک حەوتووی ڕابردوو، ٨ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بانە، بۆکان و پیرانشار، بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبی درووستکراو، گیانیان لە دەسدا و هەروەها، چەند هاووڵاتییەکی دیکە بیناییان لە دەسداو و زیاتر کە ٥٠ کەسی دیکە ژەهراوی بوون.

لەو پەیوەندییەدا، ئاژانسی کوردپا، لە بەدواداچوون بەو هەواڵە، بیروبۆچوونی دوو ڕۆژنامەنووسی لە شاری سنە وەرگرت و بە وتەی یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسە بە ئەگەری زۆرەوە، ژەهراوی بوونی هاووڵاتییان بە هۆی مەشرووبی چێ‌کراوە و ئەوەش دەستی سپای تێدایە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە کە نەیوویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە وڵامی پرسیاری ئاژانسی کوردپادا لەو باریەوە که ئایا بەڵگەیەک هەیە کە سپای پاسداران یان دەستوپەیوەندییەکانی دەستیان تێیدا هەبێت، ڕایگەیاند: بەڵگەیەکی ڕوون لەو بارەیەوە لە بەردەستدا نییە، بەڵام ئەم ڕووداوە، لە بەرەبەری نەورۆز و خۆئامادەکردنی هاووڵاتییانی کورد بۆ ڕێوڕەسمی ساڵی نوێ، ڕوویداوە و بەو شێوەیە، سپا و دەستوپەیوەندییەکانی لە کوردستان خەریکی ترساندن و دڵەڕاوکێ درووستکردنن بۆ هاووڵاتییان، لە بەرەبەری نەورۆزدا.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژنامەنووسێکی دیکە لە شاری سنە، سەبارەت بەو ڕووداوە بە ئاژانسی کوردپا، ڕایگەیاند: ئەو کەسانە یان سپاین و یان لایەنگەری سپای پاسدارانن کە بە تێکەڵکردنی \"حەبی ڕەوانگەردان\"، بۆ ئەوەی گیرایی مەشرووبەکە زۆر بێت و هەروەها تێکچوونی باری مێشکی و دەروونی هاووڵاتییان، لەو حەبه سنعەتییان کەڵک وەردەگرن.