ڕۆژنامەنووسێکی کورد، چەند ڕۆژی تر ڕەوانە زیندان دەکرێت

14:42 - 30 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: ڕۆژنامەنووسێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد، یەکی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، بۆ تێپەڕاینی ماوەی حکومەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە دەکرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"ئەرسەلان بۆڕنا\"، ڕۆژنامەنووسی کورد خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی ئەو شارە، دەبێ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەزبەر بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی ئەو شارە بناسێت.

\"\"ئەو ڕۆژنانووسە کوردە، بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام، بانگەشە بۆ گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و هەروەها نووسینی وتارگەلێک لە سەر مافەکانی ژنان، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

ئەرسەلان بوڕنا،دەبێ ڕۆژی یەکشەممەی حەوتووی داهاتوو، بۆ تێپەڕانی حوکمەکەی، خۆی بە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد بناسێنێت.