ڕۆژنامەنووسێکی کورد بانگهێشتی دادگای کەیفەریی شاری سنە کرا

15:14 - 7 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: لقی یەکی دادگای کەیفەریی شاری سنە، ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئەو شارەی بانگهێشت کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کازم ئیمانزادە، بەڕێوەبەر و خاوەن ئیمتیازی ماڵپەڕی (خبری_ تحلیلی) \"هیوا نیوز\"، بانگهێشتی لقی یەکی دادگای کەیفەریی شاری سنە کراوە.

ئەم ڕۆژنامەنووسە کوردە، بە تۆمەتی \"بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، بڵاوکردنەوەی بابەت بە پێچەوانەی ڕاستییەکان دژی نیزام لە ڕاستای تێکدانی بیروڕای گشتی\" بانگهێشتی لقی یەکی دادگای کەیفەریی شاری سنە کراوە.

کازم ئیمانزادە، بەڕێوەبەر و خاوەن ئیمتیازی ماڵپەڕی خبری_تحلیلی \"هیوا نیووز\"، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر ساڵی ڕابردوو، لە خانەی قەزاییی بەهەشتی دادگایی کرا.

ماڵپەڕی خبری_تحلیلی \"هیوا نیووز\"، چالاکیی خۆی لە ١٠ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٤ی هەتاوییەوە، بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەست پێ کردووە.