ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەرپێڵ ‌زەهاو دەسبەسەر کرا

10:56 - 9 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سەرپێڵ‌ زەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٨ی سەرماوەز، "فریشتە چراغی"، ڕۆژنامەنووس و چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سەرپێل ‌زەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەوانە، بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، پاش دەسبەسەرکردنی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان ڕاگوێزراوە.

"فریشتە چراغی"، خوێندکاری دەرچووی بواری ژمێریارییە.