ڕووداوی کار گیانی کرێکارێکی سەقزی ئەستاند

15:45 - 20 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سەقز بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ، کرێکاری کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری کوردپا شوناسی ئەو کرێکارە کوردەی بە ناوی \"مەزهەر محەممەدیان\" کۆری مۆزەفەر خەڵکی گوندی \"تیکانلوو\" ڕاگەیاندووە.

بە وتەی هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا لە سەقز، ئەو کرێکارە کوردە لە کاتی کار کردن کیسەیەک گەچ بەر سەری کەوتووە و ئەمەش بووەتە هۆی گیان لە دەست دانی.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بانەمەڕ، دوو کرێکاری کورد، بە ناوەکانی \"ڕەشید وەیسی\" و \"ئەحمەد قوولیپوور\" لە کارگەی شیری بەفرین بە هۆی تەقینەوەی دیگەوە گیانیان لە دەست دا.