ڕووداوی کار؛ کرێکارێکی مەهابادی بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دا

16:09 - 9 سەرماوەز 2721

ڕۆژی دووشەممە ٨ی سەرماوەز، کرێکارێکی کورد بە ناوی "بەهمەن محەممەد کەریمی"، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بەهۆی بەربوونەوە لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە ئارماتۆڕبەند بووە و لە کاتی لێدانی ستوون لە نهۆمی سێهەمی بیناکە بەربووەتە خوارەوە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ناوبراو خێزاندار و خاوەن منداڵێکە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٦ی سەرماوەز، کرێکارێکی سەردەشتی بە ناوی "سەلاح خالیدی" کوڕی "سەعید"، لە کاتی خاوێنکردنەوەی پاڵاوگەی ئاو و ئاوەڕۆی مەهاباد، بەهۆی بەربوونەوە بۆ نێو "لاگون" گیانی لەدەست دا.