ڕووداوی کار، کرێکارێکی بۆکانی کردە قوربانی

10:46 - 19 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد بە ناوی "عابید نەسیری"، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە بۆکانییە، لە کاتی کارکردن و بەهۆی شکاندنی "سەنگ فریز"، لە لای سینگیەوە بریندار بووە و پێش لە گەیشتن بە نەخۆشخانە، ئەو کرێکارە سەقزییە گیانی لەدەست دا.

ئەو ڕووداوە، لە باڵاخانەیەکی چەند نهۆمی لە نزیک گۆڕەپانی شوهەدای ئەو شارەدا ڕوویدابوو.