ڕووداوی کار لە پارێزگای ئیلام قوربانی لێکەوتەوە

16:28 - 12 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی گیان لەدەستدانی کرێکاران لە کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە، کرێکارێک لە پارێزگای ئیلام گیانی لە دەستدا.

هەواڵدەریی بۆڕنا لەو باڕەیەوە بڵاویکردەوە، یەکێک لە کرێکارانی شیرکەتی پیترۆهنگام، بە هۆی لێدانی دەزگای جرسەقیل لە ئیسکلت(داربەست )دەکەوێتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دەدات.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە بەناوی \"بەرازجان قوبادی\" ڕاگەیانراوە.

کۆتایی ساڵی ڕابردووش، دوو هاووڵاتیی دیکەش بە هۆی لێدانی جەرسەقیل لەپارێزگای ئیلام گیانیان لە دەست دا.

شیرکەتی پێتروشیمی پارێزگای ئیلام لە ١٨ کیلۆمێتری باکووری ڕۆژئاوای شاری ئیلام لە نێزیک بەخشی چوار لە ناوچەی آبزای چوار هەڵکەوتووە.

نەبوونی دڵنیای ئیمنی، کەوتنە خوار لە بەرزایی، تەقینەوەیی کەرەستە لە کارگەکان، ئاگرکەوتنەوە، گازگرتوویی، مردنی لە ناکاو بە هۆی سەرما و ژاراوای بوون بە مادەی کیمیایی لە هۆکارەکانی گیان لە دەستدانی کرێکاران بە ئەژمار دێن.

هەروەها هێندێک لە کرێکاران بە هۆی نەبووی کار و زۆربوونی ڕێژەی بێکاری لە پارێزگاکانی ئێران دەستیان داوەتە خۆکوژی.

هەر وەک ساڵانی ڕابردوو، بەربوونەوە لە بەرزایی زیاترین قوربانیی لە کرێکاران گرتووە، بە چەشنێک کە لە ساڵی ١٣٩٤دا، ٦٥٨ کەس بەو هۆکارە مردوون.