ڕووداوی کار لە محەممەدیاری شاری نەغەدە دوو کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

16:31 - 20 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: بەهۆی تەقینەوەی تانکێرێک لە کاتی جۆشکاریدا، دوو کرێکار گیانیان لەدەست دا و کرێکارێکی دیکە بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، دوو کرێکار بە ناوەکانی "سەعید دانندە و قاسم پوورشیرین"، خەڵکی شاری محەممەدیاری نەغەدە، بەهۆی تەقینەوەی تانکێر لە کاتی جۆشکاریدا، دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.

لەو ڕووداوەدا، کرێکارێكی دیکە بە ناوی "سیروس مورادی" بەسەختی بریندار بووه.

محەممەدیاری نەغەدە لە ساڵی ٧٥ی هەتاویدا بوو بە شار و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٩١، ڕیژەی دانیشتووانی ئەو شارە ٨٩٠٥ کەس بووە.