ڕووداوی کار لە سلێمانی گیانی کرێکارێکی ڕۆژهەڵاتیی ئەستاند

11:51 - 3 خەرمانان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ڕەئووف محەممەدی" تەمەن ٥١ ساڵ و کوڕی ساڵح، لە کاتی کارکردن لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.

ڕەئووف محەممەدی، کرێکاری کۆمپانییایەکی ڕێگاوبان بووە و بەهۆی بەربوونەوەی دەرگا بە سەریدا، گیانی لەدەست داوە.

ئەو کرێکارە کوردە، خەڵکی گوندی "هەجمنە"ی شاری سەوڵاوایە.

ساڵانە چەندین ڕووداوی مردنی کرێکارانی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە هەرێمی کوردستاندا دێتە ئاراوە.