ڕووخانی ساردخانەی سێو لە بوونی ڕووخاویی ئابووریدا

20:26 - 16 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: ساردخانەیەکی ڕاگرتنی سێو به هۆکاری نادیار لە شاری شنۆ بە سەر داهاتی بەشێک لە باغدارانی ئەو شارەدا ڕووخا.

بەپێی هەواڵتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ساردخانەیەکی سێو لە شاری شنۆ هەڵکەوتوو لە گوندی \"قروشاوێ\" بەشێک لە بیناکەی بە هۆکاری نادیار بە سەر سێوی پاشکەوتە کراوڕووخاوە و خاوەندارانی ئەو ساردخانەیە وڵامدەری خەڵک نینە.

هەواڵنێری کوردپا هەروەها ڕایگەیاند: \"بەرپرسان و خاوەندارانی ئەو ساردخانەیە هیچ قەرەبوویەکی ماڵی بۆ ئەو باغدارانەی سێویان لەو ساردخانەیە ڕاگرتووە وە ئەستۆ ناگرن\".

بەپێی هەواڵی هەندێک لە هەواڵدەرییەکان ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠٪ وەبەرهێنانی سێو لە پارێزگای ورمێ تووشی خەسار بووە و ئەوەش لە حاڵێکدایە کە کاری زیاتر لە ٨٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەو پارێزگایە بە بازاڕی سێو بەستراوەتەوە.