ڕووخانی دەرگای قوتابخانەیەک گیان لە دەستدانی قوتابییەکی لێ کەوتەوە

14:54 - 15 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی پرتووکاوی دەرگای قوتابخانەی یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە، قوتابییەک گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی خاکەلێوە، یەکێک لە قوتابیانی گوندی \"شاڵیشل\" سەر بە شاری دیواندەرە، بە هۆی داڕمانی دەرگای قوتابخانە بوو بە قوربانی.

هەرچەند هەتا ئێستە شوناسی ئەو قوتابییە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ، باس لە پرتووکاوی دەرگای قوتابخانەکە و ڕووخانی دیواری قوتابخانەکە دەکەن.

گوندی شاڵیشل، یەکێک لە گوندەکانی بەشی کەرەفتوو، سەر بە شاری دیواندەرە و لە ٤٢ کیلۆمێتری ئەو شارە هەڵکەوتووە.