ڕووخانی دیوار گیانی هاووڵاتییەکی ئیلامی لە تاران ئەستاند

14:41 - 12 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام و دانیشتووی شاری تاران، بە هۆی هەڵکردنی ڕەشەبا لە تاران و ڕووخانی دیواری ناقایم، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە هۆی هەڵکردنی ڕەشەبا لە شاری تاران، هاووڵاتییکی کورد تەمەن ٣٦ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی نازیئابادی تاران، بە هۆی ڕووخانی دیوار، گیانی لە دەست دا.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی فریاکەوتنی شاری تاران ڕای گەیاند: ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە شوێنی کارەکەی کە فەرمانبەری ئیدارەی پۆست بووە، بە هۆی ڕووخانی دیوار بریندار بووە و دواتر گیانی لە دەست داوە.

شوناسی ئەو فەرمانبەرە کوردە هەتا ئێستا ڕانەگەیەندراوە و ئەو ڕووداوە ڕۆژی چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو ڕووی داوە.

بە وتەی ناوبراو، بە هۆی داڕمانی و کەرەستەی قورس، ٧٥ هاووڵاتیی دیکە بریندار بوون و کە لە کۆی ئەو ڕێژەیە ٢٥ کەس بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.