ڕنووی بەفر لە سنووری ورمێ گیانی پێنج کۆڵبەری کوردی ئەستاند

09:33 - 30 بەفرانبار 2720

ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی بەفرانبار، ٥ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان، بولەن ئەحمەدی کوڕی سادق، مولایی خودایی کوڕی حاتەم و فرات خودایی کوڕی خورشید"، بەهۆی ڕنووی بەفر لە سنووری ورمێ، گیانیان لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو پێنج کۆڵبەرە کوردە هەتا ئێستا لەژێر بەفر ماوەتەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان هەروا بەردەوامە.

ئەو پێنج کۆڵبەرە، لە سنووری نێوان تورکیە و ئێران، تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.

ئەو پێنج کۆڵبەرە، خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێن.