ڕاگەیەندراوی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی ٤٠ ساڵەی فتوای جیهادی خومەینی
14:27 - 28 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستان ئێران، لە ٤٠ مین ساڵی فتوای جیهادی خومەینی و هێرش بۆ سەر خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی ئەو ڕاگەیاندراوەدا، هاتووە: لە ٢٨ی گەلاوێژدا، و پاش ٩ مانگ بە سەر هاتنە سەرکاری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، خومەینی بە دەرکردنی فتوایەک لە سەر ئازادیخوازان و جیابیرانی کوردستان،ڕێگای قەڵاچۆی کردنی خەڵکی بێتاوانی کوردستان لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە، خۆش کرد.
دەقی ئەو ڕاگەیاندراوە، کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان!
هاونیشتمانانی خۆڕاگر و خۆشه‌ویستی كوردستان
٤٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و و له ٢٨ی گه‌ڵاوێژی ساڵی ١٣٥٨ی هه‌تاوی خومه‌ینی رێبه‌ری تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی كۆماری ئیسلامی پاش ٩ مانگ حوكمڕانی بە دەرکردنی فەتوا بەدناوەکەی دژ به خەڵکی ئازادیخواز و بیر جیاوازی کوردستان، بە کردەوە ڕێگای بۆ قەڵاچۆ کردنی خەڵکی بێتاوانی کوردستان و ئازادیخوازن بە شێوەی جۆراوجۆری وەک دادگای سەحرایی خەڵخاڵی و بریاری ئێعدامی سەرانی ئەحزاب و کوشتاری خەڵکی ئاسایی کوردستان و به بیانووی بێبنه‌ما و تۆمه‌ت و بوختانی هه‌ڵبه‌ستراو، له‌شكركێشییه‌كی به‌ربڵاوی بۆ سه‌ر خاك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌سپێكرد.
ڕژیمێك كه له تاریكایی مێژووڕا هاتبوو و خه‌ونی نیگریسی بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ بردنی بۆ ناو تاریکخانەی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست هه‌بوو، نه‌یده‌توانی كوردستانێك قبووڵ بكا كه له‌و ماوه كورته‌ی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران تا ٢٨ی گه‌ڵاوێژ واته له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك، سه‌ره‌ڕای كه‌م ئه‌زموونی له ئیداره‌ی وڵات وحوكمڕانی، كوردستانی به‌وپه‌ڕی ئارامی و سه‌قامگیری ئیداره ده‌كرد و له‌وماوه كورته‌دا و سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی ئابووری له لایه‌ن ناوه‌نده‌وه كوردستان ببوو به نمونه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئازاد و دێمۆكراتیك و وه‌ك مۆدێلێكی ئالترناتیو بۆ هه‌موو ئێران چاوی لێده‌كرا. نوێنه‌رانی شار و دێهاته‌كانی به ده‌نگی ئازادانه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرابوون و ئه‌نجوومه‌نه سینفیه‌كان ده‌وری خۆیان ده‌گێڕا و دابینكردنی مافی یه‌كسانی بۆ ژنان له ده‌ستووری كۆمه‌ڵگای كوردستان كه ئه‌زموونی كۆمه‌ڵگایه‌كی سێكولاری تێپه‌ر ده‌كرد ببوو به چه‌قلی چاوی حاكمانی كۆماری ئیسلامی. نیگه‌رانی له به‌هێزتربوونی ئه‌م ئه‌زموونه هانده‌ری سه‌ره‌كی كۆماری ئیسلامی بوو بۆ له‌شكركێشی و هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵك و خاكی كوردستان. له بیرمان نه‌چێت كه هه‌رئه‌و جۆره‌ی چاوه‌روان ده‌كرا ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی به بیانووی پڕوپووچ وه‌ك خه‌بات له دژی ئا‌مریكا و شتی له‌و بابه‌ته چوونه پاڵ كۆماری ئیسلامی و پشتیوانیان لێ‌كرد و له دژی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ده‌ستیاندایه دوژمنكاری، دوایی كه‌وتنه به‌ر گورزی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی و قوربانی غه‌زه‌بی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی كۆنه‌پارێز.
به‌هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه و سه‌ره‌ڕای توانایی زۆرتری ئیمكانیات و كه‌ره‌سه‌ی نیزامی، به‌ڵام ده‌توانین به شانازیه‌وه بڵێین كه ٢٨ی گه‌ڵاوێژ له هه‌مان كاتدا ڕۆژی به‌ره‌نگاری و ئێراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو بۆ خه‌بات له دژی سه‌ره‌ڕۆیی و سه‌ركووت. هه‌موو شاخ و دۆڵ و دێهات و شاره‌كانی كوردستان بوون به سه‌نگه‌ری به‌رگری و مقاومه‌ت و له‌و ڕێگایه‌دا گه‌لێك شانازی مه‌زن و شكۆدار له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌باتكار و هێزی پێشمه‌رگه‌وه تۆمار كران.
ئێستا و پاش تێپەربوونی ٤٠ ساڵ بە سەر تەمەنی کۆماری ئیسلامی، ئێران لە بارودۆخێکی ناسەقامگیر دایە و حاکمیەت بە گشتیی کەوتووه‌تە ژێر گوشاری یەک جار زۆری وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ناوچەیی لە لایەک و خەڵکی مافخوراوی ناوخۆی ئێرانش لە لایەکی تر و تا دێت ئەم گوشارانە زیاتر دەکات. لە لایەک زێدەخوازییە ناوچەییەکانی ئێران و دەست تێوەردانی لە وڵاتانی دراوسێ و جیهان و داڵدە دان و پشتیوانی کردنی تێرۆریزم، کێشەی ئەتۆمی و مووشەک دوورهاوێژەکانی بوونەتە قەیرانی گەورە و هۆکاری گەمارۆ ئابوورییەکان و کێشەی دەرەکی و لایەکی تر ناکارامەی سیاسی، سیستمی بەربڵاوی رانتخۆری-مافیایی ئابووری، سەرکوتی بیرجیاوازان و کێشەی ناوخۆیی باڵەکانی دەسەڵات و دەیان هۆکاری تری ناوخۆیی ئێرانی گەیاندۆتە ئەم باردۆخەی ئێستا.
نارەزایەتییەکانی ئەم ٢ ساڵەی ڕابردوو دەرخەری ئەم راستییەن کە تا دێت خەڵکی ئێران لە چاکسازی لە ناو سیستەمی حاکم بێ هیواتر دەبن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قورسایی ژیان لە ناو ئەم دام و دەزگایە زیاتر دەکەوێتە سەر شانی خەڵک و پتر هەست بە بێ چارەنووسی دەکەن، بەڵام هیوا بە خۆی خەڵک بۆ بەرەنگار بوونەوە لە بەرانبەر حاکمیەت ڕوو لە هەڵکشانە و لە لایەکی کەش بۆ جارێکی‌تر تا بەرەوپێش دەچین ئالقەی دژبەرانی و دوژمنانی دەرەکی ئێران بەربڵاوتر و ئاڵقەی دۆستانی تەنگتر دەبێتەوە.
لە نیهایەت دا هیچ دەسەڵاتێک نییە کە توانیبێتی تا کۆتایی بە گوشار و سەرکوت و ئێعدام درێژە بە ژیانی خۆی بدات و ئەوە هێز و وزە و ئیرادەی جەماوەرە کە چارەنووسی هەر کۆمەڵگایەک دیاری دەکات. بە دڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەر بەم ڕێچکە مێژووییە دا دەروات کە هەموو ڕژیمێکی دیکتاتۆر و سەرکوتکەر و داپلۆسێنەر پێیدا رۆیشتوون و سەرکەوتن بۆ ئەو کەسانەیە کە بە بێ هیچ دوودڵییەک بەرانبەر وەها دەسەڵاتێک دەوەستنەوە.
دیارە دوای ٤٠ ساڵ خەڵکی کوردستان هەر بە ورەی سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران بگرە زیاتریش درێژە بە نا فەرمانی خۆیان بەرانبەر کۆماری ئیسلامی دەدەن. بە هەموو ئەو گۆرانکارییانەی کە بە درێژایی ئەو ساڵانە بەسەر کۆمەڵگای کوردستان و ئێران هاتووە دەیان جار بەبەر چاوی هەموو لایەکەوە خەڵکی کوردستان بەرانبەر ئەو رژیمە وەستاونەوە و نیشانیان داوە کە ئێستاش کوردستان هەر سەنگەری مقاومەتی ئێرانە و خەڵکی کوردستانیش شۆڕشگێرانی پێشرەوی ئەو ڕێگایەن.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانیش یەکدەنگتر لە هەمیشە و بەرچاوڕوونتر لە ڕابردوو بەرەو یەکگرتووی زیاتری نێوان کۆمەڵگا و هێزە سیاسییەکان هەنگاو دەنێ پشت بەستوو بە پشتیوانی بەربڵاوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەروانێتە داهاتووییەکی گەشاوە بۆ خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان و ئێران.
ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران
٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٩٨ی هه‌تاوی