ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لە زیندانی ورمێ

10:52 - 14 رەشەمه 2719

پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و گواستنەوەی چەند زیندانیی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ دۆزی نائاساییان لەو زیندانەدا ڕاگەیاند.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی، فەزای زیندانی ورمێ بەتوندی هەستیار و مەترسیدار بووەتەوە.

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، زیندانییەک بە ناوی "سەلمان سلێمان نژاد"، بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ٣ و ٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی ڕەشەمە، زیندانییەکی سوننی مەزهەب بە ناوی "محەممەد قەنبەردوست" کوڕی "ئەبووبەکر" بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ٩ی ڕەشەمە، زیندانییەک بە ناوی "مەهدی رەسووڵی"، لەگەڵ دوو زیندانیی دیکە لە بەندی لاوانی زیندانی ورمێ بۆ ئەنجامدانی تاقیکاریی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ درەوەی زیندان گوازرانەوە.

هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی ڕەشەمە، یەکێک لە زیندانییانی بەندی ١٤ بە ناوی "ڕەشید" کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، لەلایەن پەرستارەکانی بێهداریی زیندان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان ڕەوانە کرابوو.