ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا
20:42 - 28 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: \"جاوید ڕەحمان\"، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی ئێران، به‌تایبه‌ت نەتەوەی كورد، پێشكه‌ش به كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد.
بۆ یه‌كه‌مین جار، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ كوڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ته‌رخان كرد بۆ پرسی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران وه‌ك كورد، به‌لووچ، عه‌ره‌بی ئه‌حواز، ئازه‌ری و توركمه‌ن و هه‌روه‌ها كه‌مایه‌تییە ئایینییه‌كانی وه‌ك كوردانی یارسان، به‌هایی، سونی، مه‌سیحی و ده‌روێشی گونابادی.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ كه سه‌ره‌كیته‌رین سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌گه‌رمی پێشوازیی له‌م ڕاپۆرته‌ی \"جاوید ڕه‌حمان\" ده‌كات.
\"جاوید ڕه‌حمان\"، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به پشتبه‌ستن به زانیاری و ڕاپۆرته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، به شێوه‌یه‌كی ورد و تێر و ته‌سه‌ل، باسی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و سه‌ركوتی گه‌لی كورد له ئێران، له یاسا و به كرده‌وه، ده‌كات.
ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، باسی ڕێژه‌ی به‌رزی بێكاری له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، ڕێگری له وتنه‌وه‌ی زمانی كوردی، ڕێژه‌ی به‌رزی زیندانییانی سیاسیی كورد، كوشتنی كۆڵبه‌ران، مین له كوردستان و له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییانی كورد ده‌كات.
ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسی ڕێژه‌ی نێوان ٨ تا ١٠ ملیۆن كورد له پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان، سنه و ورمێ ده‌كات و ده‌ڵێت كورده‌كان بێبه‌شن له هه‌ر چه‌شنه به‌شداریی بڕێوه‌بردنی وڵات و قامك ده‌خاته سه‌ر سیاسه‌تی \"گوزینش\".
ناوبراو ده‌ڵێت زیاتر له نیوه‌ی زیندانییانی سیاسیی ئێران كوردن و كورده‌كان به شێویه‌كی ترسێنه‌ر، ڕێژه‌ی به‌رزی سزای له‌سێداره‌دان له ئێران‌دا پێکدەهێنن. له ساڵی ٢٠١٨، ٨٢٨ هاووڵاتیی كورد به تاوانی چالاكیی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامبوون له پارته سیاسییه‌كانی كوردستانی خۆرهه‌ڵات، زیندانی كراون.
\"جاوید ڕەحمان \" لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، ته‌نیا له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ٢٠١٩، دەکات و دەڵێت: \"تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ئاماژە بۆ کراو، ١٩٩ هاووڵاتیی كورد گیراون، لە کۆی ئەو ١٩٩ کەسە، ١٧ كه‌سیان ژن بوون. ١١٥ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری نیزام، ٢٤ کەسیان بە تاوانی چالاکیی مەدەنیی، ٧ کەسیان بە تاوانی ڕێکخستنی جێژنی نەورۆز، ٣ کەسیان بە تۆمەتی بێروڕای ئایینی، ٤ کەسیان بە تاوانی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها ٥٥ کەس لەو ١٩٩ کەسە، بە زیاتر لە ١٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کراون. هەروەها ١٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی قیساس و ماددەی هوشبەڕ، لەسێدارە دراون.
له پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوێندن و وتنه‌وه‌ی زمانی كوردی، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: \"سه‌ره‌ڕای مادده‌ی ١٥ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی كه باسی مافی خوێندن به زمانی دایكی ده‌كات، گه‌لی كورد له مافی خوێندن به زمانی دایكی بێبه‌شن و تێكۆشه‌رانی وانه‌ی زمانی كوردی تووشی گوشار و گرتن ده‌بن و وەکوو نموونە ئاماژەی بە دەستبەسەرکردنی \"زارا محەممەدی\" کردووە. ناوبراو باسی \"زارا\"ی کرد کە به تاوانی وتنه‌وه‌ی وانەی زمانی كوردی، به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا دەسبەسەر کراوە.
\"جاوید ڕه‌حمان\" هەروەها لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لە کوژرانی کۆڵبەرانی کورد کرد و ڕایگەیاند: \"ته‌نیا له ساڵی ٢٠١٨، ٧٥ كۆڵبه‌ر كوژراوه و ١٧٧ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون و ٤٤ كۆڵبه‌ر به گولـلەی ڕاسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی ئێران كوژراون. هه‌روه‌ها له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ٢٠١٩، ٤٢ كۆڵبه‌ری دیكه كوژراون و ٧٤ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌سه‌ر پرسی مین له كوردستان، \"جاوید ڕه‌حمان\" ئیشاره به هه‌بوونی ٢٠ ملیۆن مینی دژه نه‌فه‌ری پاشماوه‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران – عێراق و هه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی پارته‌كانی كوردستانی خۆرهه‌ڵات ده‌كات له پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان، سنه، ورمێ و هه‌روه‌ها پارێزگای خوزستان و دەڵێت: \"له شه‌ش مانگی ٢٠١٩، له كوردستان، ١٩ كه‌س بوونه‌ته قوربانیی مین. ٤ كه‌سیان له‌وانه كچێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵه له پارێزگای ئیلام كوژراون و ١٥ كه‌سی دیكه كه‌مئه‌ندام بوون\".
له پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی كوردانی یارسان، \"جاوید ڕه‌حمان\" سه‌ره‌ڕای باسێكی مێژوویی له‌سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ركوت و هاڵاوردن دژی یارسان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، ناوبراو باسی ژماره‌ی كوردانی یارسان ده‌كات و ده‌ڵێت نزیكی یه‌ك ملیۆن ده‌بن و به زۆری دانیشتووی پارێزگای كرماشانن و كۆماری ئیسلامی وه‌ك \"فیرقه‌یه‌كی سه‌رلێشێواو\" ناویان ده‌بات. ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسی بێحورمه‌تیكردن به یارسانه‌كان و موقدهساتیان له لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌كات. هه‌روه‌ها، باسی كوشتنی نه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئایینیی یارهسانهكان له هه‌مه‌دان ده‌كات له ٢٥ سێپتامبری ٢٠١٨ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه له زیندانی هه‌مه‌داندا. \"جاوید ڕه‌حمان\" له ڕاپۆرته‌كه‌یدا باسی سیاسه‌تی \"گوزینش\" دژی یارهسانهكان و بێبه‌شكردنیان له كاروباری وڵات و كار و خوێندی باڵا و به‌جێهێنانی ڕێوڕەسمی ئایینی‌یان ده‌كات.