ڕاهێنەرێکی کورد لە شیراز دەسبەسەر کرا

15:55 - 20 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: کوردی خەڵکی شاری کرماشان، لە شاری شیراز دەسبەسەر کرا و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، بە ناوی \"ئیقباڵ دارامروئی\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شیراز دەسبەسەر کرا.

\"\"ئیقباڵ دارامروئی
ئەو هاووڵاتییە کرماشانییە، لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەم دواییانە دەسبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوتوویەک لە دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و ئەمەش نیگەرانی بۆ بنەماڵەی ناوبراو دروست کردووە.

ئیقباڵ دارامروئی، ڕاهێنەری تیمی بۆکسی شاری ئیسفەهانە و یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکانی ئەم وەرزشە بە ئەژمار دێت.