ڕامین ڕامین بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا

11:57 - 27 خەرمانان 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوەکانی "ڕامین ڕامین"، خەڵکی گوندی "قاڕنێ" سەر بە نەغەدە، پاش کۆتایی لێپرسیەنەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە"، بێبەری بووە.

ڕامین ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانان، وێڕای چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین، داوود ڕەحیمی و سەردار ڕامین"، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.