ڕامین حوسێنپەناهی لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا دایه
19:57 - 6 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسی کورد، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوازرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕامین حوسێنپەناهی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوازراوە و هەنووکە لەو شوێنە لە زیندان دایه.
ئەمجەد حوسێنپەناهی برای ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە ڕایگەیاندووە: \"قەرار بوو حەوتووی ڕابردوو ڕامین بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوازرێت، بەڵام وێدەچێت ئیتلاعاتی سپا دژایەتی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ڕامین هیچ کات بۆ زیندانی ناوەندیی ڕاناگوازرێت کە ئەوەش خۆی پێچەوانەی یاسایه و وەک ئەشکەنجە لە قەڵەم دەدرێت. ناوبراو دەڵێت: \"پەروەندەی ناوبراو لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنه بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی دایه و کەسیش ئیزنی نییه ئاگاداری ڕەوتی ئەو پەروەندەیە بێت\".
ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەزەڵوەر، دوای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی حوسێنپەناهی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان ئیتلاعاتی ئیزنی پێ نەدان لەگەڵ ڕامین چاوپێکەوتنیان هەبێت. ڕامین حوسێنپەناهی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە سنە دەسبەسەر کرا.