چەوساندنەوە و بێبەری کردنی كرێكارانی بەنداوی سەردەشت لە مافەکانیان
16:44 - 23 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: كرێكارانی بەنداوی(وزەخانەی) \" كۆڵەسە\" لە سەردەشت ناچار كراون كە بەبێمووچە و هەقدەست کارەکانیان بکەن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا خاوەن پڕۆژە و خاوەنكاری بەنداوی \"كۆڵەسە\" بە بیانووی جۆراوجۆر خۆیان لەدانی هەقدەستی چەند مانگەی كرێكاران، بواردووە.
بەنداوی كۆڵەسە\" لە نزیك ئاوایی \"كۆڵەسەی خواروو\" لە ساڵی ١٣٨٨وە لە ژێر چاودێری و كۆنترۆڵی سپای پاسداراندا دەست بە دروستكردنی كراوە و مەبەستی بەرمهێنانی كارەبا، کەڵک لە ئاوەکەی وەردەگیرێت.
یەكێك لەكرێكارانی ئەو بەنداوە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، خاوەنكارەكە بە ئەنقەست كرێكارانی خستۆتە ژێر زەخت و فشارەوە و پێی وتوون دەبێدرێژە بە كارەكانیان بدەن و مافی دەربڕینی ناڕەزایەتیشیان نییە و ئەگەر پێچەوانەی ئەوە هەڵسوكەوت بكەن لەسەر كارەكانیان دەر دەکرێن.
ساڵی پێشوو نزیك بە ٤٠ كرێكاری كورد لە بەنداوی \"كۆڵەسە\" لەسەر كار دەركران.
ئەو كرێكارە باسی لە داواكاری سپای پاسداران بە مەبەستی بە ئەندام بوونی كرێكاران و ناونووسینیان لە بەسیجدا كردووە و وتوویەتی: بەشێكی بەرچاو لەكرێكاران بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەكانیان بەدوای پاكانە حیسابەوەن، بەڵام بەرپرسانی نیزامی بەنداوەكە هەڕەشەی پێدانی نێوەی هەقدەستەكانیان لێكردوون.
بەوتەی ئەو هاووڵاتییە كوردە، كرێكاران لە رووی ناچارییەوە ئەو دۆخەیان قەبووڵ کردووە.
بەشێكی زۆر لە فەرمانبەران و پێرسونێلی تەكنیكی و ئیداری بەنداوی كۆڵەسە لە خەڵكی ناخۆجێی پێكهاتوون و هەر چەشنە داواكاریەكی كرێكاران لەگەڵ پەرچەكرداری ئەوان بەرەوڕوو دەبێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە، سپای پاسداران لە پەراوێزی پڕۆژەی بەنداوەكەدا، سەرقاڵی دروستكردنی ناوەندێكی كۆنترۆڵ كردنی تەلەفۆن و زانیارییەكانە.
پێشتریش هەواڵنێری كوردپا رایگەیاندبوو، بەرپرسانی وەزخانەی كۆڵەسە بە بیانووی نەبوونی بودجە خۆیان لەدانی هەقدەستی كرێكارانی كورد بواردبوو.
پڕۆژەی بەنداوی (وزەخانەی) كۆڵسە بە یەكێك لە گەورەترین پڕۆژەكانی بەنداوسازی لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا دێتە ئەژمار و ئەو بەنداوە بە كەرەسەی وركە بەردی هاڕدراوی \"رۆس\"ی بە بەرزایی ١٢٣ میتر لەسەر چۆمی \"زێی بچووك\" لەحاڵی دروستكردن دایە.