چەند کۆڵبەرێک بەهۆی وەرگەڕانی ماشین بریندار بوون

11:22 - 3 بەفرانبار 2721

شەوی ڕابروو ٢ی بەفرانبار، بەهۆی وەرگەڕانی ماشینێک لە جۆری "پێژۆ پارس" لە جادەی جوانڕۆ بۆ پاوە، چەند کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوون.

شوناسی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی "کەریم" بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون بووەتەوە.

ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی شاری جوانڕۆن کە بۆ کۆڵبەری ڕوویان لە ناوچەی سنووریی پاوە کردبوو.

سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەو ماشینە لە نزیک گوندی "نەجاڕ"ی شاری پاوە وەرگەڕاوە.

ئەو چەند کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەرکردنی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "قودسـ"ـی پاوە کراون.