چەند قوتابییەك لە بۆكان بەهۆی نەدانی پارە، لە قوتابخانە دەركران
13:35 - 11 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری بۆكان بە ناردنی بەخشنامەیەك بۆ هەموو قوتابخانەكانی ئەو شارە، داوای كردووە بۆ خەرجی قوتابخانەكان لە هەر قوتابییەك بڕی ٥٠ هەتا ١٠٠ هەزار تمەن پارە وەربگرن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی بۆكان بە ناردنی بەخشنامەیەك بۆ قوتابخانەكانی ئەو شارە و دەورووبەری، پێی راگەیاندوون كە بە مەبەستی چارەسەركردنی گیروگرفتە ئابوورییەكانی قوتابخانەكان دەبێ هەر قوتابییەك بڕی ٥٠ هەتا ١٠٠ هەزار تمەن پارە بدات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو مەسەلەیە بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، كەلە رۆژانی رابردوودا لە قوتابخانەكانی \"میرئاوا\" و گوندی \"داشبەند\"ی سەر بەو شارە بەهۆی زەخت و گوشارهێنان بۆ قوتابیان بە مەبەستی دانی ئەو پارەیە، چەند قوتابییەك حازر بە دانی پارە نەبوون، هەر بۆیە لە قوتابخانە دەركراون.
لە حەفتەكانی رابردوودا ئەم بڕیارە لە شاری مەریوانیش جێبەجێ كرا و گوشاریان بۆ بنەماڵەی قوتابیان هێنابوو كە دەبێ بۆ دابین كردنی پێداویستییەكان، هەر قوتابییەك بڕی ٥٠ هەزار تمەن یارمەتی بە قوتابخانەكان بكات.