چەند زانیارییەک لەسەر چۆنیەتیی لەسێدارەدانی شێرکۆ مەعارفی و بارودۆخی زیندانی شاری سەقز

14:44 - 16 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای لەسێدارەدانی شێرکۆ مەعارفی رۆژی دووشەممە زیندانیانی شاری سەقز مانیان لە خواردن گرت و داوای روون کردنەوەیان لە بەرپرسی زیندان کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی بنەماڵەی یەکێک لە زیندانیان کە رۆژی رابردوو لەگەڵ رۆڵەکانیان لە زیندان چاوپێکەوتنیان هەبووە، \" شێرکۆ مەعارفی رۆژی یەکشەممە لە کاتێکدا لەنێو حەوشەی زیندان دانیشتبوو، لەلایەن بەرپرسی بەشی حیفازەت ئیتلاعاتی نێو زیندانەوە بانگهێشت کراوە و هاوڕێ لەگەڵ \"موتەلیب ئەحمەدیان\" بە بیانووی تەمبێ کردنەوە کە لە نێو بەندی زیندان سیگاری کێشاوە، رەوانەی نێو سویت کراوە\".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە،\" شێرکۆ مەعارفی کاتژمێر ٥:٥٠ خولەکی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەر لە \"سویت\"ی زیندانەوە هێندراوەتە دەر و بە دەنگی بەرز سروودی \"ئەی رەقیب\"ی وتووەتەوە و زۆربەی زیندانیان گوێیان لێ بووە\".

بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە لە زاری رۆڵەکەیانەوە باسی لەوەش کرد، \"شێرکۆ مەعارفی بەر لەوەی حوکمی لەسێدارەدانی بەڕێوە بچێت، داوای پێنووس و کاغەزی کردووە هەتا بۆ دوایین جار چەند دێڕێک وەک یادگار بۆ بنەماڵەکەی بەجێ بهێڵێت، داوایەک کە تەنیا لەلایەن بەرپرسی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دژایەتی کراوە\".

لەکاتی بەڕێوەچوونی لەسێدارە دانی شێرکۆ مەعارفی \"بەرپرسی زیندان بەناوی (عەبدی نیا)، بەرپرسی دادگای ئینقلاب بەناوی (شایەق) و بەرپرسی ئیتلاعات و چەند مەئموورێکی ئیتلاعاتی شاری سەقز، ئامادەبوون\".

بە وتەی بنەماڵەی ئەو زیندانییە کوردە کە رۆژی رابردوو لەگەڵ رۆڵەکەیان چاوپێکەوتنیان هەبووە، \" زیندانییەکانی شاری سەقز ناڕەزایەتی و بێزاریی خۆیان لەبەڕێوە بردنی ئەو حوکمە دەربڕیوە و رۆژی دووشەممەی رابردوو، بێجگە لەوەی کە زیندانیان مانیان لە خواردن گرتبوو، داوای روونکردنەوەیان لە بەرپرسی زیندان کردبوو\".

\"16618.jpg\"
دەنگۆی لەسێدارەدانی ٢ زیندانیی دیکە لە فەلەکەی هەڵۆی شاری سەقز بلاو بوویەوە، سەرلەئێوارەی هەمان رۆژ رێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارە لە فەلەکەی هەڵۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا\".
هەمان سەرچاوە وتیشی: \" ریشاڵی پەتی سێدارەکە کە سەر لە بەیانیی رۆژی دووشەممە حوکمی لەسێدارە دانی شێرکۆ مەعارفی زیندانیی سیاسیی کوردی پێ بەڕێوە چووبوو، بە بن میچی ساڵۆنی ملاقاتەکەوە مابوویەوە و ئەمەش تووڕەیی و ناڕەحەتیی هەموو بنەماڵە زیندانییەکانی لێ کەوتۆتەوە\".

بنەماڵەی ئەو زینداییە سیاسییە لەزاری رۆڵەکەیانەوە وتیشی: \"بەهۆی لەسێدارەدانی شێرکۆ مەعارفی کەشوهەوایەکی نائاسایی بەسەر زینداندا زاڵ بووە و تەنانەت لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە ناڕەزایەتیی زۆربەی کارمەندان و سەربازەکانی نێو زیندانیشی لێ کەوتۆتەوە\".

هەروەها رۆژی رابردوو، دەنگۆی لەسێدارەدانی ٢ زیندانیی دیکە لە فەلەکەی هەڵۆی شاری سەقز بلاو بوویەوە، سەرلەئێوارەی هەمان رۆژ رێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارە لە فەلەکەی هەڵۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا\".

دوابەدوای رەوتی لەسێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کورد، رۆژی دووشەممە کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و خوێندکاریی کورد لە شاری مەریوان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان سەبارەت بە مەحکوم کردنی بڕیاری لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردانە بەڕێوە برد.

پێشتریش، رۆژی شەممە ریکەوتی ٤ی خەزەڵوەر ٢ زیندانیی سیاسیی دیکەی کورد بەناوەکانی \"حوبیبوڵڵا گوڵپەری پوور و رەزا ئیسماعیلی\" لە زیندانەکانی ورمێ و سەڵماس لەسێدارە دران.