كچە یاریزانێك لە جوانڕۆ پێشنیاری یانەی ئینتێر میلانی ئیتالیای رەت كردەوە

21:10 - 3 سەرماوەز 2711
كوردپا: كچە یاریزانێكی ئەندامی پێشووی تیمی میللی ئیران بەهۆی پاراستنی حیجاب پێشنیاری یانەی ئینتێر میلانی وڵاتی ئیتالیای رەت كردەوە.

بەیان مەحموودی خەڵكی شاری جوانڕۆ و یاریزانی پێشووی تیمی میللیی ئێران لەلایەن یانەی ئینتێر میلانەوە بۆ یاری كردن بانگهێشتی ئەو یانەیە كراوە.

لێپرسراوانی یانەی ئینتێر میلان لابردنی حیجابی \"بەیان محموودی\"یان وەكوو مەرجێك بۆ بەشداری كردن لەو یانەیە داناوە.

ماڵپەڕی جیهان لە زاری \"بەیان مەحموودی\"یەوە بڵاوی كردووە، بە هیچ شێوەیەك رازی نابم كە بۆ یاری كردن حیجابەكەم لاببەم.

بەیان مەحممودی خەڵكی شاری جوانڕۆیە و ساڵی رابردووش توانی میدالیای ئەخڵاقی وەرزشی بە دەست بهێنێت و هەروەها خانمی یەكەمی گوڵی ئێرانە.

ئەو یاریزانە كوردە بێجگەلە وڵاتی ئیتالیا پێشتریش لەلایەن وڵاتانی ئەمریكا و قەتەرەوە بۆ یاری كردن بانگهێشت كراوە.

بانگهێشتێك كە لەلایەن \"بەیان مەحموودی\" یەوە رەت كراونەتەوە.
وێنه: میهر