كچە وێبلاگ نووسێكی كرماشانی بانگهێشتی دادگا كرا
20:14 - 22 سەرماوەز 2711
كوردپا: چالاكی سیاسی و وێبلاگ نووسی كرماشانی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بانگهێشت كرا.
بەپێی بانگهێشت نامەكەی دادگای ئینقلابی شاری كرماشان كە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە بردراوەتە ماڵی زەهرا گوڵكار، دەبێ ئەو كچە وێبلاگ نووسە رێكەوتی 22ی سەرماوەز لە لقی 9ی دادگا حازر بێت.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، زەهرا گوڵكار پێشتریش لە مانگی جۆزەرداندا بۆ ماوەی چەند رۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری كرماشاندا دەستبەسەر كرابوو و دواتر بە دانانی وەسیقە ئازاد كرا.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، ئەو كچە وێبلاگ نووسە كرماشانیە دوای ئازاد كردنی جارێكی تر بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كرابۆوە.