كچە كوردێكی وێبلاگنووس دەستبەسەر كرا
12:17 - 3 سەرماوەز 2711
كوردپا: كچە خوێندكار و وێبلاگنووسی كورد و خەڵكی كرماشان دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ئێوین كراوە.
كۆمیتەی رێپۆرتێرانی مافی مرۆڤ، لە راپۆرتێكدا نووسیویە چەند رۆژ لەمەوبەر كاتێك رۆژین محەممەدی كچە خوێندكار و وێبلاگنووسی كورد لە فڕۆكەخانەی ئەستەمبۆڵەوە گەیشتە تاران لەلایەن هێزە ئەمنەیتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و روانەی زیندانی ئێوین كراوە.
ناوبراو پاش 24 كاتژمێر بە دانانی وەسیقە ئازاد كراوە، بەڵام پاش ماوەیەكی تر هێزە ئەمنیەتییەكان لە شاری كرماشان هیرشیان كردۆتە سەر ماڵی باوكی كە دەستبەسەری بكەن، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی سەركەوتوو نەبوون.
لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە، جارێكی تر لە رێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی دادسەرای شەهید موقەدەسیی تاران كراوە كە پاش ئامادە بوون و دەستبەسەر داگرتنی كامپیۆتێر و كەلوپەلی شەخسیی و سێ رۆژی بەردەوام لێپێچینەوە، سەرەنجام رۆژی چوارشەممە 2ی سەرماوەز جارێكی تر دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ئێوین كراوەتەوە.
هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هێشتا بە فەرمی هۆكاری گیران و تاوانانەی كە بە بۆنەیەوە گیراوە هەواڵێك بڵاو نەكراوەتەوە.