كچێك لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە خۆی سووتاند
21:09 - 23 بانەمەڕ 2712
كوردپا: كچێكی تەمەن 22 ساڵەی خەڵكی ئاوایی\"شیان\"، هەڵكەوتوو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە خۆی سووتاند و لە ئەنجامدا هەر ئەوەش بووە هۆی گیان لە دەست دانی.
شاناز رەحمانی، تەمەن 22 ساڵ چەند رۆژ لەمەوبەر خۆی سووتاند و دوای سێ رۆژ بەهۆی زۆریی پلەی سووتانەكەی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سنە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لەلایەن رێكخراوی پشتیوانی لە مافی مرۆڤی كوردستان بە ئاژانسی کوردپا، ئەو كچە تەمەن 22 ساڵەیە بەهۆی كێشە لەگەڵ باوكی خۆی سووتاندووە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391 و لە ماوەی نزیك بە 55 رۆژی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران 11 هاووڵاتیی كورد بەهۆی جۆراوجۆر دەستیان داوەتە خۆكوژی.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
بەپێی توێژینەوەیەك كە رێكخراوی ژنانی بانە لە پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان و كوردستان ئەنجامیان داوە، باوترین شێوازی خۆكوژی كە ژنانی كورد لەو ناوچانە بەكاری دەهێنن، خۆسووتاندنە.
بەپێی هەمان توێژینەوە، دەكرێ هۆكارەكانی وەك: نەریتی بوونی كۆمەڵگا، لە خوارەوە بوونی رێژەی خوێندەواری، پێكهاتەی كۆمەڵایەتی، جێ نەكەوتنی شارنشینی وەكوو دیارەدەی مۆدێڕن، پیاوسالارانە بوونی كۆمەڵگا، بێكاری و هەژاری و كێشەی بنەماڵەیی زەمینەكانی پەرەسەندنی دیاردەی خۆكوژی و خۆسووتاندن بن.