كچێك لە دەورووبەری ورمێ دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا
15:13 - 9 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: كچێكی تەمەن 18 ساڵ بەناوی \"فاتمە گوڵمحەممەدی\" و خەڵكی گوندێکی سەر بە ناوچەی \"دۆڵ\"ی ورمێ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆكوژی و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 8ی خەرمانانی 1391ی هەتاوی كچێكی تەمەن 18 ساڵ بەناوی \"فاتمە گوڵمحەممەدی\" كچی ئیدریس و خەڵكی گوندی \"ژارائاوا\"ی سەر بە ناوچەی \"دۆڵ\"ی ورمێ دەستی داوەتە خۆكوژی و گیانی لەدەست داوە.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ئاشكرای كردووە \"كێشەی بنەماڵەیی\" هۆكاری خۆكوژیی ئەو كچە لاوە بووە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەهۆی هەژاری، بێكاری وكێشەی كۆمەڵایەتی 24 هاووڵاتیی كورد بە شێوەی جۆراوجۆر دەستیان داوەتە خۆكوژی و گیانیان لەدەست داوە كە 13 كەسیان ژن بوون.